کچە کوردێک لە لیستی کاریگەرترینەکانی جیهان
"ئێمە دەتوانین قارەمان بین"؛ ئەمە ناونیشانی ئەو ڕاپۆرتە تایبەتەی ڕۆژنامەی گاردیانە کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر ژیانی ژینۆ بەیگزادە بابامیری. ژینۆ، کچی زیندانیی سیاسیی کورد "ڕزگار بەیگزادە بابامیری"یە، کە تەنها بەهۆی هاوکاریی مرۆیی بە بریندارانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. ژینۆی تەمەن ٢٤ ساڵ، تەنها وەک کچە زیندانییەک نەمایەوە، بەڵکو گرووپی "کچانی دادپەروەر"ی دامەزراند. ئەو ئێستا لە دەربەدەرییەوە، شەڕێکی بێوچان دەکات بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان لە ئێران و گەیاندنی هاواری خانەوادەی زیندانییان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش پەرلەمانی ئەورووپا.