داڕمانی بێوێنەی پیشەسازیی فەرشی دەستچنی ئێران
فایننشاڵ تایمز"نووسیویەتی، فەرشە ئێرانییەکان کە بە جوانیی هونەری و لێهاتوویی چێنەرەکانیان ناوبانگیان هەیە و مێژووی بەرهەمهێنانیان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، ئەمڕۆ زۆر کەمتر لە دەیەکانی ڕابردوو بەرهەم دەهێنرێن و ئێران بەشێکی زۆر لە پێگەی پێشووی خۆی لە بازاڕی جیهانیی فەرشدا لەدەست داوە. ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری چالاکانی پیشەسازیی فەرشی ئێرانەوە زیادیکرد کە ناسەقامگیرییە ناوچەییەکانیش دەستیان هەبووە لە هەرەسهێنانی ئەو پیشەسازییەدا و دۆخی ئێستا زیانی جددی بە کار و کاسبییە ناوخۆییەکان گەیاندووە.