چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەترسی لەسەر تەندروستیی عالیە موتڵەبزادە لە زینداندا

مەترسی لەسەر تەندروستیی عالیە موتڵەبزادە لە زینداندا
خەبات میدیا

مەترسی لەسەر تەندروستیی عالیە موتڵەبزادە لە زینداندا

دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی و بێ‌هەواڵی، غەزەل عەبدوڵڵاهی، کچی عالیە موتڵەبزادە، پەردەی لەسەر دۆخی نالەباری دایکی لادا. غەزەل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە دایکی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا، هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆی داوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو چالاکوانەی مافی ژنان، کە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی پارێزەر "خەسرەو عەلی‌کوردی" گیراوە، ئێستا تەنیا هەندێک دەرمانی ئێرانیی سنوورداری پێدەدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە خانەوادەکەی ئامادەییان دەربڕیوە دەرمانە سەرەکییەکان دابین بکەن، بەڵام ناوەندە سەرکوتگەرەکان ڕێگری لە گەیشتنی دەرمانەکان دەکەن و دەڵێن: "خۆمان لە کاتی پێویستدا دابینی دەکەین."ئەوەی نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە، بەردەوامیی ڕاگرتنی موتڵەبزادەیە لە ژووری تاکەکەسیدا. سنووردارکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و شێوەی قسەکردنی، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو هێشتا لە ژێر لێپرسینەوەی تونددایە. ئەو فشارانە لە کاتێکدایە کە پزیشکانی پسپۆڕ پیداگریان کردووەتەوە کە بەهۆی باری تەندروستییەوە، دەبێت لە هەر جۆرە سترێس و فشارێکی دەروونی دوور بێت.

3 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەترسی لەسەر تەندروستیی عالیە موتڵەبزادە لە زینداندا

مەترسی لەسەر تەندروستیی عالیە موتڵەبزادە لە زینداندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن