هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكەكانی داعش لە نێجیریا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند: سپای وڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر ڕێکخراوی داعش لە نێجیریا.دونالد ترامپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی(تروس سۆشیال) بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ نووسیوویەتی: بە فەرمانی من وەک فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی سپای ئەمەریکا هێرشێکی توندیان کردە سەر چەکدارانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا.ترەمپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوانەی بە ئامانجگیراون لە هێرشەکەی سپای ئەمەریکادا، بەشێوەیەکی وەحشیگەرانە خەڵک دەکوژن، لەپێشەوەی هەموویانیش کریستیانە بێ تاوانەکان دەکوژن کە پێشتر و چەند سەدەیەک پێش ئێستاش نەبیندراوە.