بەهۆی هەرەسی بەفر (ڕنوو) لە کوێستانەکانی سەردەشت و لە نزیک گوندی "ئاڵیمەڕان"، چوار مەڕدار کەوتنە ژێر بەفر. لەو ڕووداوەدا دوو کەس بە ناوەکانی "کەماڵ خزری" (خەڵکی پیرانشار) و "خسرەو هەمزەپوور" (خەڵکی گوندی دۆڵەگەرمێ) کوژران. هەروەها دوو کەسی دیکە بە زیندوویی ڕزگارکران کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە. جگە لە زیانە گیانییەکان، بەشێکی زۆری مەڕ و ماڵاتەکانی ئەو چوار کەسەش کەوتوونەتە ژێر هەرەسەکە و تیاچوون.