بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی برینداربوونی کچێک لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی نەمر خەسرەو عەلیکوردی ئەو ڤیدیۆیەی کە بەم دواییانە لەلایەن مەهیشید نازمی، خوشکی پووران نازمی (یەکێک لە گیراوانی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی خەسرەو عەلیکوردی) بڵاوکراوەتەوە، ڕەهەندێکی نوێ لە دڕندەیی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێرانی دژی هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات.ئە ڤیدیۆیە نیشانی دەدات کە لە میانی ڕێوڕەسمی حەفتەی خەسرەو عەلیکوردی، کە لە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٤دا بەڕێوەچوو، کچێک لە ناحیەی سەرەوە لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمەوە بریندار کراوە.