ئەمریکا کەرەنتینەی نەوتی بەسەر ڤەنزوێلادا دەسەپێنێت
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کۆشکی سپی فەرمانی بە سپای ئەمریکا کردووە کە لانیكەم بۆ دوو مانگی داهاتوو سەرنجی لەسەر جێبەجێکردنی "کەرەنتینە"ی نەوتی ڤەنزوێلا بێت، هەوڵێك كە نیشان دەدات واشنتۆن لە ئێستادا بۆ فشار خستنە سەر كاراكاس، زیاتر مەیلی بەکارهێنانی ڕێگەی ئابووریی هەیە تا سەربازی.