ئیتاڵیا ٧ کەسی بەتۆمەتی هاوکاری کردنی حەماس گرتوە
دەسەڵاتە ئەمنییەکانی ئیتاڵیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و ئەمنیدا، توانییان سێ گرووپ ئاشکرا بکەن کە لەژێر پەردەی کاری مرۆیی و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پشتیوانی داراییان بۆ گرووپی تیرۆریستی حەماس دابین دەکرد.
لەو هەڵمەتەدا محەممەد حەنوون، سەرۆکی کۆمەڵەی فەڵەستینییەکان لە ئیتاڵیا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە گیراون کە دەستیان لە بەلاڕێدابردنی هاوکارییە داراییەکاندا هەبووە.بەگوێرەی لێکۆڵینەوە وردەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا، ئەو سێ گرووپە بە فەرمی ڕایانگەیاندبوو کە پارە بۆ مەبەستی مرۆیی کۆدەکەنەوە، بەڵام دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆری ئەو پارانە کە ڕێژەکەی زیاتر لە ٧١ لەسەد بووە، ڕاستەوخۆ بۆ حەماس و دامەزراوەکانی سەر بەو گرووپە تیرۆریستە نێردراوە. هەروەها بەشێک لەو پشتیوانییە داراییانە بۆ خێزانی ئەو کەسانە تەرخانکراوە کە