باران گەورەترین دووژمنی فڕۆکەی B-2ـە
ئەندازیارانی فڕۆکەوانی ئاشکرایان کردووە، ئەو رووپۆشە تایبەتەی (B2) کە وا لە فڕۆکەکە دەکات وەک "تارمایی" لە ڕادارەکان ون بێت، زۆر هەستیارە بەرامبەر بە ئاو و شێ. لە کاتی بارانباریندا، ئەو مادە کیمیاییە پارێزەرە تێکدەچێت و زیانی پێدەگات. جگە لەوەش، دیزاینی فڕۆکەکە بە جۆرێکە کە ئاو لەنێو بەشە هەستیارەکان و بۆرییەکانیدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی دروست دەکات.
مەترسییەکانی شێ تەنها لە تێکچوونی ڕوکاری دەرەوەدا کورت نابێتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨دا، جیهان شایەدی تێکشکانی فڕۆکەیەکی B-2 بوو کە بە "رۆحی کەنساس" دەناسرا. لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە هۆکاری سەرەکیی کەوتنی فڕۆکەکە، کۆبوونەوەی شێ بووە لەنێو هەستەوەرەکانیدا ()، کە وایکردووە زانیاریی هەڵە بداتە فڕۆکەوانەکە و دەستبەجێ دوای فڕین تێکبشکێت