سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریە: لە خۆپێشاندانی عەلەوییەکاندا 2 کەس کوژران
رۆژی یەکشەممە،٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلەوییەکانی سوریە لە شاری لازقییە خۆپێشاندانیان کرد، ئەوەش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر تەقینەوەکەی حمس کە دوو رۆژ پێشتر بووە هۆی کوژرانی 8 کەس لەو پێکهاتەیە. هێرشەکە کە لە ناوچەیەکی عەلەوییەکان لە شاری حمس روویدا، نوێترین زنجیرە هێرش بوو بۆ سەر ئەو پێکهاتە ئاینییە کە چەندین جار رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد کە خۆیشی سەر بەو پێکهاتەیە بوو.
هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکرا و دەستوەردانیان کرد بۆ راگرتنی گرژییەکان لەنێوان خۆپێشاندەران و دژەخۆپێشاندەران. بەڵام بە گوێرەی ژمارەیەک لە سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو هێزانە تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون.