چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مادورۆ و هاوسەرەکەی گیران

مادورۆ و هاوسەرەکەی گیران
خەبات میدیا

مادورۆ و هاوسەرەکەی گیران

تەقینەوە و بڕانی کارەبا کاراکاسی هەژاندووە

مادورۆ ڕادەستی دادگاکانی نیویۆرک دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەنگاوێکی کتوپڕ و مێژووییدا جیهانی هەژاند بە ڕاگەیاندنی "هێرشێکی بەرفراوان و سەرکەوتوو" بۆ سەر ڤەنزوێلا، کە تێیدا نیکۆلاس مادورو، سەرۆکی حکومتی ئەو وڵاتە و هاوسەرەکەی لەلایەن یەکەی "دەڵتا فۆرس"ی سپای ئەمریکاوە گیران و لە وڵات برانە دەرەوە. ئەو ئۆپەراسیۆنە کە بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان و تەقینەوە و بڕانی کارەبا لە کاراکاسی پایتەخت هاوڕێ بوو، ڤەنزوێلای خستووەتە باری نائاسایی نیشتمانییەوە. 
جیهان لەگەڵ هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو و مێژووییدا بەخەبەر هات کە نەخشەی سیاسیی ئەمریکای لاتین و جیهانی گۆڕی. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پۆستێکی کتوپڕدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی "هێرشێکی بەرفراوان و سەرکەوتوو"ی کردووەتە سەر ڤەنزوێلا. ترەمپ ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، نیکۆلاس مادورو، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە گیراون و لە خاکی ڤەنزوێلا براونەتە دەرەوە. ئەمە گەورەترین دەستوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا دوای هێرشەکەی ساڵی ١٩٨٩ بۆ سەر پاناما.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەرپرسانی باڵا بە تۆڕی "سی‌بی‌ئێس"یان ڕاگەیاندووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزە لەلایەن "هێزی دەڵتا" (Delta Force)، کە یەکەی بژاردەی دژە ترۆری سپای ئەمریکایە، ئەنجامدراوە. هێرشەکە تەنها گرتنی مادورو نەبووە، بەڵکو ترەمپ فەرمانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازیی ستراتیژی لە ناوخۆی ڤەنزوێلا دەرکردووە. ئێستا کاراکاسی پایتەخت لە دۆخێکی شێواودایە؛ ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان تەقینەوەی گەورە لە شارەکەدا نیشان دەدەن و کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکان بڕاوە. حکومەتی ڤەنزوێلا باری "نائاسایی نیشتمانی" ڕاگەیاندووە، لە ڕووی یاساییەوە، پەم بۆندی، داواکاری گشتی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە مادورو و هاوسەرەکەی لە ناوچەی باشووری نیویۆرک ڕووبەڕووی دادگا دەبنەوە. تۆمەتەکان بریتین لە: "پلانگێڕی بۆ ترۆری ماددەی هۆشبەر، هاوردەکردنی کۆکاین، و هەبوونی چەکی قورس دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا." بۆندی پێداگریی کردەوە کە "دادپەروەری ئەمریکە بەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە نێودەوڵەتییەدا جێبەجێ دەکرێت." پێشتر ئەمریکا بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی گرتنی مادورو دیاری کردبوو، ئەو هەواڵە شەپۆلێکی گەورەی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە. ماریا کۆرینا ماچادۆ، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، وەک کەسایەتی سەرەکی بۆ قۆناغی داهاتوو دەبینرێت. و ئیسرائیلیش هۆشداری دەداتە ڕژیمی ئێران کە بە وردی چاودێری چارەنووسی مادورو بکەن. جی‌دی ڤانس، جێگری ترەمپ، بە ڕاشکاوی وتی: "قاچاخی ماددەی هۆشبەر دەبێت بوەستێت و نەوتی دزراویش بۆ ئەمریکا بگەڕێتەوە."
هەرچەندە مادورو گیراوە، بەڵام هێشتا داهاتووی ڤەنزوێلا ناڕوونە. ئەوەی زۆرترین چاوەڕوانی بۆ دەکرێت، کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپە، کە بڕیارە ئەمڕۆ (سەعات4ی عەسر بە کاتی گرینویچ) لە مارالاگۆ بەڕێوەبچێت. لەوێدا ترەمپ وردەکاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی ئۆپەراسیۆنەکە، شوێنی ئێستای مادورو و هەنگاوەکانی داهاتووی واشنتۆن ئاشکرا دەکات.

2 مانگ و 28 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مادورۆ و هاوسەرەکەی گیران

مادورۆ و هاوسەرەکەی گیران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن