ئەمرو رۆژی شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیەڵ پەیامێکی لەبارەی هێرشی وپای وڵاتەکەی بۆ سزوەر. لەوبارەیەوە نووسی، "ئەمریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفروانی کردە سەر ڤەنزوێلا و تێیدا سەرکردەکەی، سەرۆک نیکولاس مادۆرۆ و هاوژینەکەی گیران و برانە دەرەوەی وڵات. ترەمپ دوای چەند سەعاتیکی پڕ لە گرژی و نادڵنیایی هات کە تێیدا بەرەبەیانی رۆژی شەمە، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز کاراکاسی پایتەختی هەژاند. بەگوێرەی زانیاریەکان، نزیکەی سەعات 2:00 بکاتی ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ تەقینەوەکاندا، فڕۆکەی جەنگی بە عاسمانی شارەکەدا بە نزمی سووڕاونەتەوە. دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەنێو دانیشتوواندا دروستکرد.