چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێزی دێلتای ئەمریکا؛ ئەو هێزەی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر ڤەنزوێلای ئەنجام دا

هێزی دێلتای ئەمریکا؛ ئەو هێزەی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر ڤەنزوێلای ئەنجام دا
خەبات میدیا

رۆژی شەممە، 3-1-2026، جارێکی دیکە ناوی یەکەی "هێزی دێلتا"ـی ئەمریکا بووەوە بە سەردێڕی هەواڵە جیهانییەکان، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە سپای وڵاتەکەی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆککۆماری ڤەنزوێلا لەنێو جەرگەی کاراکاس بگریت. ئەو یەکە تایبەتە کە بە "سپای سێبەر" دەناسرێ، مێژوویەکی درێژی لە ئۆپۆراسیۆنی نهێنی هەیە. رەگ و ریشەی هێزی دێلتا بۆ نێوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە. عەقید چارڵس بێکویت کە پێشتر لەگەڵ هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا (SAS) کاری کردبوو، پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەمریکا پێویستی بە هێزێکی بچووک و زۆر شارەزایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ترۆر. لە ئەنجامدا، لە 19ی تشرینی دووەمی 1977، یەکەی یەکەمی ئۆپۆراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا بە فەرمی دامەزرا کە دواتر بە "هێزی دێلتا" ناسرا. ئەرکی سەرەکیی ئەو هێزە لە رزگارکردنی بارمتە، دژەترۆر و ئۆپۆراسیۆنی راستەوخۆ دژی ئامانجە گرنگەکان توند بووەتەوە. یەکەم تاقیکردنەوەی گەورەی هێزەکە لە ساڵی 1980 بوو، کاتێک ئۆپۆراسیۆنی "چنگی هەڵۆ" بۆ رزگارکردنی بارمتە ئەمریکییەکان لە تاران ئەنجامدرا. بەڵام ئەم ئۆپۆراسیۆنە بەهۆی کێشەی تەکنیکی و کەشوهەواوە لە بیابانەکانی ئێران تووشی شکستێکی گەورە بوو، کە تێیدا 8 سەربازی ئەمریکی کوژران. ئەو شکستە بووە هۆی ئەوەی پێنتاگۆن پێداچوونەوە بە هەموو سیستمی ئۆپۆراسیۆنە تایبەتەکاندا بکات و فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپۆراسیۆنە تایبەتەکان (JSOC) دابمەزرێنێت، کە هێزی دەلتا بووە پایەی سەرەکیی ئەو فەرماندەییە.لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکاندا، هێزی دێلتا شارەزایی خۆی لە دەستگیرکردنی سەرکردە سیاسییەکان نیشاندا. لە ساڵی 1989 و لە کاتی کۆنترۆڵکردنی پاناما، ئەو هێزە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە گەمارۆدان و گرتنی مانوێل نۆریێگا، دیکتاتۆری ئەو وڵاتە. ئەوە یەکەمین پێشینەی مێژوویی بوو کە تێیدا هێزی دەلتا توانی سەرۆکی وڵاتێک بگریت و رەوانەی ئەمریکای بکات بۆ دادگاییکردن، کە رێک هاوشێوەی ئەو ئەرکەیە کە ئەمڕۆ بەرامبەر مادورۆ ئەنجامی دا.

2 مانگ و 28 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێزی دێلتای ئەمریکا؛ ئەو هێزەی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر ڤەنزوێلای ئەنجام دا

هێزی دێلتای ئەمریکا؛ ئەو هێزەی ئۆپەراسیۆنەکەی سەر ڤەنزوێلای ئەنجام دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن