لە 6 مانگی رابردوودا، تمەنی ئێرانی نیوەی بەهای خۆی لەدەستداوە و ئێستا یەک دۆلار بەرامبەر بە 135 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. دابەزینی بەهای دراوئێران و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە بازاڕەکانی تاران و چەند شارێکی دیکە.بەپێی ئامارە فەرمییەکان، رێژەی هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە 43%، بەڵام شارەزایانی ئابووری دەڵێن رێژەکە 50%ـیشی تێپەڕاندووە. لەو نێوەندەدا نرخی خۆراک زیاتر لە هەر کاڵایەکی دیکە بەرزبووەتەوە؛ بەجۆرێک لە ماوەی یەک ساڵدا نرخی شیرەمەنی و هێلکە بەڕیژەی 72% زیادیکردووە.