گرین، یاسادانەری کۆماری:لادانی مادورۆ زەمینە بۆ جەنگی گۆڕینی ڕژێمی ئێران مسۆگەر دەکات
مارجری تایلۆر گرین، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و یەکێک لە نەیارانی ترەمپ، لە پلاتفۆرمی ئێکس (X) نووسیویەتی: «لادانی مادورۆ هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا. کارێکی لەو شێوەیە سەقامگیریی پێویست بۆ جەنگی داهاتووی گۆڕینی ڕژێم لە ئێران مسۆگەر دەکات.»ئەو هەروەها زیادی کرد: «لادانی مادورۆ هەروەها یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی نەوتی چین لەناو دەبات. ئەگەر بابەتەکە بە ڕاستی پەیوەندی بەو ماددە هۆشبەرانەوە هەبووایە کە ئەمریکییەکان دەکوژێت، دەبوو کارتێلەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک بۆردومان بکرانایە.»