پۆستەکەی ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ: ترەمپ کەمکارییەکەی ئۆبامای لە پشتگیریکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران قەرەبوو کردەوە
ترەمپ لە "ترووس سۆشیاڵ" بابەتێکی دەربارەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران بڵاوکردەوە و ناونیشانی بابەتەکەی لە پۆستەکەیدا گواستووەتەوە. ناونیشانەکە دەڵێت: «ئۆباما دوو دەیە لەمەوبەر پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز لە ئێران نەکرد، بەڵام ئێستا ترەمپ ئەو کەمکارییەی قەرەبوو کردەوە.»
ڕۆژی هەینی ١٢ی دەی (بەفرانبار) و هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران، ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان ڕایگەیاند ئەگەر ڕژیمی ئێران «تەقە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکات و بە شێوەیەکی توندوتیژانە بیانکوژێت»، ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕزگارکردنی خەڵک هەنگاو دەنێت.ترەمپ وتی کوشتنی توندوتیژانەی خۆپیشاندەران «ڕێکاری هەمیشەیی» حکوومەتی ئێرانە و واشینگتن لە بارودۆخێکی وەهادا کاردانەوەی دەبێت.ئەو پیداگریی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە «دۆخی ئامادەباشیی تەواو»دایە و بۆ هەر هەنگاوێک ئامادەیە.