چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمیر محەممەد کۆهکەن، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی تۆپی پێ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا

ئەمیر محەممەد کۆهکەن، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی تۆپی پێ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا
خەبات میدیا

ئەمیر محەممەد کۆهکەن» ڕاهێنەر و ناوبژیوانی فوتساڵی خەڵکی «نەیریز»ی سەر بە پارێزگای فارس، شەوی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و لە نزیکانی ئەمیر محەممەد کۆهکەن ڕاگەیاندووە: «شەوی شەممە خەڵکی نەیریز زیاتر لە هەموو شەوەکانی پێشوو لە خۆپیشاندانەکاندا ئامادە بوون. ژمارەی هێزە سەرکوتگەرەکان بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردبوو. کاتێک تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی سپای ترۆریستی تووند بووەوە، ئەوان دەستیان کرد بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە فیشەکی جەنگی. بەداخەوە ئەمیر محەممەد چەند فیشەکێکی بەرکەوت و کەوتە سەر زەوی.»
ئەمیر محەممەد کۆهکەن لە ساڵی ١٣٩٨دەستی بە ڕاهێنەرایەتی فوتساڵ لە پارێزگای فارس کردبوو و لە ئاستەکانی تەمەنی بنەڕەتی و گەورەساڵانی شارەکانی «شیراز» و «نەیریز»دا ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی هەبوو.
سەرچاوەکان دەڵێت کە ئەو لە ساڵی ١٤٠٢وە دوای تێپەڕاندنی خولەکان و تاقیکردنەوەکانی ناوبژیوانی، بە فەرمی وەک ناوبژیوانی فوتساڵیش کاری دەکرد.
بە وتەی سەرچاوەکان، هێزە سەرکوتگەرەکان تەرمی ئەمیر محەممەد کۆهکەن، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی فوتساڵی ئێرانیان ڕفاندووە و خانەوادەکەی لە شوێنی ڕاگرتنی تەرمەکەی بێئاگان.
دواین ستۆری کە لە لاپەڕەی ئەم ناوبژیوان و ڕاهێنەرەی فوتساڵی ئێران بڵاوکراوەتەوە، کە نزیکەی ٤ سەعات پێش کوژرانی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکان بڵاوی کردووەتەوە، دیالۆگێکە کە دەڵێت: «نازانم. تەنیا دەمەوێت بچمە دەرەوە و هەندێک بیرۆکە لە سەرمدا هەیە.»
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتگەرەکانی  ڕژیمی ئاخوندی زۆرێک لە وەرزشوانانیان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوشتووە. «عەلی موزەفەری» یاریزانی تیمی فۆلیبۆڵی سایپا، «محەممەد قائمی فەر» گۆڵپارێزی تیمی ئومێدی «جەندی شاپوور»ی دەزفوول و تیمی تۆپی پێی سایپا، «ئیحسان قاسمی فەر» پاڵەوانی لەشجوانی، لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکاندا کوژران و هەروەها وەرزشوانانی وەک «نەوید ئەفکاری» زۆرانبازی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران و «محەممەد مەهدی کەرەمی» پاڵەوانی کاراتێی ئێران بە سزای لەسێدارەدان کوژران.

2 مانگ و 27 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمیر محەممەد کۆهکەن، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی تۆپی پێ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا

ئەمیر محەممەد کۆهکەن، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی تۆپی پێ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن