ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی بەفرانبار لە تاران، زانکۆکان بوونەتە سەنگەری پێشەوە. خوێندکارانی زانکۆی "تەربیەت مودەڕەس" بە دروشمی «تا ئاخوند کفن نەکرێت، ئەو نیشتمانە نابێتە نیشتمان» ڕژانە شەقامەکان. ناڕەزایەتییەکان تەنها لە زانکۆکان نەمانەوە؛ بازاڕییانی تاران لە پاساژی عەلائەدین و شەقامی کۆماری، سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ داخستنی شار بە بیانووی "سەرما"، دوکانەکانیان داخست و مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.
هەروها. لە مەلەکشاهیی ئیلام، هێزە سەرکوتگەرەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە و حکومەت خۆی دانی بە کوژرانی ٣ کەسدا ناوە. لە نێیریزی فارس، چیرۆکێکی خەمناک هەیە؛ "ئەمیر محەممەد کۆهکەن"، ناوبژیوانی فووتساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا و دواتر تەرمەکەشی لەلایەن سپای ترۆریستی پاسدارانەوە ڕفێندرا. ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆف تا ئێستا ناسنامەی ١٨ کوژراوی لەو چەند ڕۆژەدا ڕاگەیندراوە، کە نیشانەی توندوتیژییەکی بێ وێنەیە.