سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوتە، ورەی خەڵک دانەبەزیوە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە خۆپیشاندانەکان لە داواکاری ئابوورییەوە گۆڕاون بۆ "ڕاپەڕینێکی سیاسی و ڕادیکاڵ"، داوای لە سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنە سیاسییەکان کردووە کە بۆ ڕووخاندنی ڕژێم یەکگرتوو بن.
و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بە پەلە بێنە دەنگ بۆ ڕاگرتنی ئەم "کۆمەڵکوژییە" و پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلانی ئێران بکەن.
ئەنجومەنی خانەنشینان و ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئەم ناڕەزایەتییانەیان بە درێژەی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" ناو برد و داوای مانگرتنی گشتییان کرد. هەروەها ئەنجومەنی خێزانی قوربانیانی فڕۆکەی PS752 پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ خەڵک ڕاگەیاند و جەختیان کردەوە کە داواکاریی سەرەکیی گەل، ڕووخانی ئەم ڕژێمەیە.