چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نۆ ڕۆژە لە ئێران خۆپیشاندانە

نۆ ڕۆژە لە ئێران خۆپیشاندانە
خەبات میدیا

ئێوارەی ئەمڕۆ نۆ ڕۆژ بەسەر ڕاپەڕینی سەرتاسەریی گەلانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت. ئەوەی لە بازاڕی عەلائەدینەوە دەستی پێکرد، ئێستا تەواوی ئێرانی گرتووەتەوە. حکومەت لەبەردەم قەیرانێکی بێوێنەدایە؛ لە لایەک داڕمانی بەهای تمەن و لە لایەکی تر تووڕەیی نەوەیەک کە هیچ ترسێکی لە سەرکوت نییە. 

، دۆخەکە بەرەو توندوتیژیی زیاتر دەچێت. ڕاپۆرتەکان باس لە گیرانی  زیاتر لە ١٠٠٠ کەس دەکەن. خاڵی هەرە مەترسیدار ئەوەیە کە تەنها لە سێ پارێزگا، زیاتر لە ٣٥٠ مێرمنداڵ و خوێندکار ڕەوانەی گرتوخانەکانی سپای ترۆریستی کراون. ئەنجومەنی مامۆستایان ئەمە بە "سەرکوتی نەوەی داهاتوو" ناو دەبات.
لە لایەکی ترەوە، بازاڕی شارە گەورەکان وەک تاران، مەروودەشت، گەناوە و کەرەج بە تەواوی داخراون. لە تاران، هێزە سەرکوتگەرەکان تەقەیان لە کاسبکارانی مانگرتوو کردووە. هەروها هێزەکانی سپا کارێکی نائەخلاقییان ئەنجام دەدەن هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەکان بۆ ڕفاندنی ئەو بریندارانەی لە خۆپیشاندانەکاندا پێکرابوون. حکومەت لە ترسی خوێندکاران، زانکۆی شیرازی داخستووە و لە زانکۆی شەریفی تارانیش، خوێندکارانی بە زۆرەملێ لە بەشەناوخۆییەکان دەرکردووە. ئەمە نیشانەی ترسێکی قووڵە لە سەرهەڵدانی زانکۆکان.

کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان زۆر توندن. دۆناڵد ترەمپ جارێکی تر هۆشداری دا بە ڕێژیم و ڕایگەیاند کە ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژرێن، وەڵامێکی توندیان دەبێت. لە ئەڵمانی شەوە داوا دەکرێت سپای ترۆریستی پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە. ڕۆژنامەی "تایمز"یش ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت خامنەیی پلانی ڕاکردنی بۆ ڕووسیا داناوە ئەگەر دۆخەکە لەدەست دەرچێت.لە ناوخۆدا، هۆمایۆن شەجەریان وەک هاوخەمییەک بۆ خوێنی ڕژاوی لاوان، هەموو کۆنسێرتەکانی لە ئەورووپا هەڵوەشاندەوە. ناوەندی نووسەرانی ئێرانیش بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ڕاپەڕینی خەڵک دەربڕی.

لە ڕووی ئابوورییەوە، تمەن بەهای خۆی لەدەستداوە و دۆلار گەیشتووەتە ١٤٢ هەزار تمەن. وەزیری پەیوەندییەکانی ڕژیمی ئێران بەبی شەرمی بە فەرمی پچڕانی ئینتەرنێتی بەهۆی "بارودۆخی ئەمنی" ڕاگەیاندوە. تا ئێستا کوژرانی ٢٠ کەس ڕاگەیندراوە، بەڵام بەهۆی سانسۆر و پچڕانی پەیوەندییەکان، پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتر بێت.

2 مانگ و 26 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نۆ ڕۆژە لە ئێران خۆپیشاندانە

نۆ ڕۆژە لە ئێران خۆپیشاندانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن