چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ٢٥٧ خاڵ لە ٨٨ شاری جیاواز

ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ٢٥٧ خاڵ لە ٨٨ شاری جیاواز
خەبات میدیا


ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ٢٥٧ خاڵ لە ٨٨ شاری جیاواز

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، ڕاپەڕینی سەرتاسەریی گەلانی ئێران پێی نایە دەیەمین ڕۆژی خۆیەوە. ڕووداوەکانی دوێنێ شەو وەرچەرخانێکی گەورەیان بەخۆوە بینی؛ لە لایەک ڕاپەڕین گەیشتە شارە نوێیەکانی وەک "لاهیجان" و لە لایەکی تریشەوە هێرشە دڕندەکانی دەسەڵات بۆ سەر نەخۆشخانە و بەشەناوخۆییەکان، کاردانەوەی توندی جیهانی و ترس و لەرز لای بەرپرسانی ڕێژیم دروست کردووە. 

دوێنێ شەو، شاری ئیلام بوە گۆڕەپانیکی گەورە بۆ خۆپیشاندەران؛ خەڵکی ئەو شارە دوای ساڵانێک لە کوشتار و سەرکوت، ڕژانە سەر شەقام و هێزە بەکرێگیراوەکانیان ناچار بە پاشەکشە و هەڵاتن کرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی  خومەینی لە ئیلام، لە لایەن ئەمریکاوە وەک "تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناسێندرا و مەسعوود پزیشکیانیش لە ترسی کاردانەوەکان، فەرمانی لێکۆڵینەوەی داوە.
کارەساتەکان تەنها لە نەخۆشخانەکان نەمایەوە؛ دوێنێ شەو هێزە سەرکوتگەرەکان هەڵیانکوتایە سەر بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی بیرجەند و چەندین خوێندکاریان بە لێدان و سووکایەتی گرتوە. هاوکات لەگەڵ ئەو سەرکوتانە، ئەمڕۆ لە دەیەمین ڕۆژدا، شارەکانی وەک ئەسفەهان، تاران، مەشهەد، ساری و سونقور هێشتا لەسەر شەقامن. بازاڕەکانی تاران، کەرەج، کازروون و بەندەر گەناوەش بە داخرانی دوکانەکانیان، شادەماری ئابووریی حکومەتیان بڕیوە.

لە کاردانەوەیەکدا، هەموو حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران هەریەک لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان،پارتی ئازادیی کوردستان،پارتی ژیانی ئازادی کوردستان،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرزدا، پشتیوانی یەکگرتووی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵک ڕاگەیاند و بەڵێنی کاری هاوبەشیان دا. ئەوان کوشتاری خەڵکیان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان شەرمەزار کرد کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خامنەیی ئەنجام دراون.
لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە "قووڵترین داخی خۆی" نیگەرانییەکانی دەربڕی. وەزیرانی دەرەوەی نیوزیلاند و بەریتانیاش ڕایانگەیاند کە لە تەنیشت خەڵکی ئازادیخوازی ئێران وەستاون. ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"یش ئاشکرای کرد کە ڕژیمی ئاخوندی ئێستا هۆشدارییەکانی تڕامپ بە جدیتر وەردەگرێت، چونکە مەترسی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان لەسەرە.

ئامارەکان تا ئەمڕۆ، واتە دەیەمین ڕۆژ زۆر بەرزە. ناسنامەی ٢١ هاووڵاتی ڕاگەیندراوە کە کوژراون، لەوانە (عیرفان بزرگی، ڕەزا کەدیوەریان و ڕەزا مورادی). ڕێکخراوی هەرانا ڕایگەیاند: ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ٢٥٧ خاڵ لە ٨٨ شاری جیاواز و ژمارەی گیراون گەیشتووەتە ١٢٠٣ کەس.
لە هەمان کاتدا، ١٠٨ پارێزەر لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان دا کە تەقەکردن لە خەڵک "تاوانێکی گەورەیە" و بەرپرسیارێتی یاسایی فەرماندەران بە تێپەڕبوونی کات نافەوتێت و ڕۆژێک دادگایی دەکرێن.

2 مانگ و 25 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ٢٥٧ خاڵ لە ٨٨ شاری جیاواز

ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ٢٥٧ خاڵ لە ٨٨ شاری جیاواز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن