لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، شەپۆلی گرتنەکان بەبێ حوکمی دادوەر بەردەوامە. «بێهروز یاسرە»، هاووڵاتییەکی ایلامی، دوای گرتنی، میدیا کانی ڕژیم ڤیدیۆیەکی "دانپێدانانی زۆرەملێ"یان بڵاوکردەوە. ئەمە تاکتیکێکی کۆنی ڕژێمە بۆ شکاندنی ورەی خەڵک، بەڵام هاووڵاتیان دەزانن ئەو دانپێدانانە لە ژێر قورسترین شکەنجەکیدا وەرگیراون.لە میاندواووژیی، "سەردار سەرتی" زۆرەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە. لە بۆکانیش دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئازاد ڕەسوولی فەرد" و "ڕەحیم شیلانی" و "ڕەحیم شیلانی" و لە سنەش "شەهریار ئەسکۆیی" کە پێشتر زیندانی سیاسی بووە، دووبارە گیراوە. هەموو ئەم کەسانە بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە و خێزانەکانیان لە دڵەڕاوکێیەکی کوشندەدا دەژین. ڕژێم دەیەوێت بەم گرتنە هەڕەمەکییانە، ترسی گەورە لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوبکاتەوە، بەڵام وەک دەبینین، ناڕەزایەتییەکان هەر بردەوامن.