چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شەهیدبوونی ٢٠٠ قوتابی و شانۆگەریی ٢٢ی ڕێبەندان

شەهیدبوونی ٢٠٠ قوتابی و شانۆگەریی ٢٢ی ڕێبەندان
خبات میدیا

هەواڵە هەرە دڵتەزێنەکەی ئەمڕۆ، لە زاری وتەبێژی ڕێکخراوی مامۆستاییانی ئێرانەوە هات؛ نێزیکەی 200 قوتابی لە ناڕەزایەتییانەدا شەهید کراون. قوتابخانەکان کە پێویست بوو شوێنی زانست بن، ئێستا گۆڕدراون بۆ شوێنی ترس و دڵەڕاوکێ. بەپێی ڕاپۆرتەکان، نێزیکەی ٧٠%ی قوتابخانەکان هیچ ڕاوێژکاریکی دەروونیان نیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە توندوتیژەی کە ڕژێم دروستی کردوە.
هاوکات، ڕژێم لە یادی ٢٢ی ڕێبنداندا هەوڵی دا نمایشێکی هێز بکات. لە تاران تابوتی سیمبۆلیی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکایان نمایش کرد و ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سوتاند. مەسعوود پزشکیان لە وتارەکەیدا، خۆپیشاندەرانی بە "تێکدەر و ئاژاوەگێڕ" ناوبرد، بەڵام دانی بەوەدا نا کە وڵات تووشی قەیرانی وزە و ئابووری دەرگەم بووە.هەرو. خامنەیی" لەسەر سەربانی ماڵەکانەوە، وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ئەو شانۆگەرییە ئەمنیەی کە ڕژێم ڕێکی خستبوو.

1 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەهیدبوونی ٢٠٠ قوتابی و شانۆگەریی ٢٢ی ڕێبەندان

شەهیدبوونی ٢٠٠ قوتابی و شانۆگەریی ٢٢ی ڕێبەندان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن