سەعاتی ژماردنی پێچەوانە بۆ ڕژێمی ئێران دەستی پەکرد. دۆناڵد ترەمپ تەنها 10 ڕۆژی بۆ ڕژیم دیاری کردووە؛ یان ڕێککەوتنێکی تەواو، یان "شەریکی گەورە" کە مەبەست لێی هێرشێکی سەربازی سەرتاسەرییە. لە کاتێکدا پنتاگۆن خەریکی کۆکردنەوەی هێزێکی تێکشکێنەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێتی ئەوروپا گورزێکی مێژوویی لە سپای ترۆریستی پاسداران وشاند. لەم ڕاپۆرتە تایبەتەدا، شەش هۆکار دەخەینە ڕوو کە دەیسەلمێنن جەنگ لە هەموو کاتێک نزیکترە.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای، ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر شکستی دێپلۆماسی لە ژنێڤ پێگەیشتووە. ئەمریکا بە ڕاشکاوی بە ڕژیمی وتووە: "ئەمە دوا چانسی ئێوەیە". بەرپرسانی واشنتۆن زۆر "ڕەشبینن" و دەڵێن گایشتن بە ڕێککەوتن "مەحاڵە".
تۆڕی سی-ئێن-ئێن ئاشکرای کردوو کە سپای ئەمریکا بۆ "هەر ئەم کۆتایی هەفتەیە" ئامادەیە بۆ هێرش. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو و تنها یەک ڕۆژ پێش تەواوبوونی مۆڵەتە 10 ڕۆژییەکە دەگاتە ئیسرائیل. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە پلانی هێرشەکە داڕێژراوە و تەنها واژۆی کۆتایی ترەمپی ماوە.
وێبسایتی "ئاکسیۆس" شەش هۆکاری دیاری کردوو کە دەیسەلمێنن جەنگ لە کەنارە:
۱. بنبەستی ئەتۆمی و بێهیوایی ئەمریکا لە ڕژیمی ئێران.
2. سەرکوتی خوێناویی گەلانی ئێران کە ترەمپ وەک خەتی سوور دیاری کردبوو.
٣. هاتنی دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگر؛ وەک دەڵێن: "کاتێک تفەنگەکە نیشان دەدرێت، دەبێت بتەقێنرێت".
٤. فشاری توندی ئیسرائیل؛ تەنانەت نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ جەنگ.
٥. سەقامگیری بازاڕی نەوت؛ جیهان چیتر پێویستی بە نەوتی پڕ لە خوێنی ئێران نیە.
٦. لاوازیی ڕژێم؛ ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان و گورزە سەربازییەکان ڕژیمیان گەیاندووەتە لێواری داڕمان.