گرژییەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە وڵاتی "هیندستان" بە فەرمی داوای لە 10 هزار هاووڵاتی خۆی کردووە بەپەلە و بە هەر ڕێگەیەک بیت ئێران جێبهێڵ. پێش هیندستان، وڵاتانی سوید، سڕبێستان، لەهێستان و استرالیا هەمان هۆشدارییان دابوو، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نزیکبوونەوەی پێکدادانی سەربازی ڕاستەوخۆ دەرێت. بلومبێرگ هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری هەر شەڕێکدا، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکاندا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەڵدەکشێت.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای بنەماڵەی پاشایەتیی سعوودیەوە بڵاوی کردەوە، کە چیتر «هێرشی سەربازیی سنووردار» چارەسەر نیە. ئەو سەرچاوە سعوودیە پەداگیران کردوەتەوە کە تاکە ڕێگە ڕووخاندنی یەکجاری ڕێژیمی ئێران و نەهێشتنی ئاخوند خامنەیی و بازنەی دەوروبەریتی.