دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێران گەیشتووەتە لوتکەی گرژییەکان و وڵاتەکە لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییدایە. لە کاتێکدا شەقام و زانکۆکان بە گژ دەسەڵاتدا دەچنەوە، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەرەو ناوچەکە بەڕێوەن و وڵاتانی جیهانیش داوا لە هاووڵاتییان جێبهێڵن.
======================
بەردەوامی ڕاپەڕینی خوێندکاران لە تاران و شارە گەورەکانی ئێران
بۆ سێیەم ڕۆژی یەک لەدوای یەک، ڕاپەڕینی خوێندکاران لە تاران و شارە گەورەکان بەردەوامە. خوێندکارانی زانکۆی "ئەلزەهرا" و "عیلم و سەنعەت" لە تاران بە دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "تا ئاخوند کفن نەبێت، ئەم نیشتمان نابێتە نیشتمان" هاتن سەر شقام. لە دیمەنێکدا، خوێندکاران ئاڵای ڕژیمی ایران لە ناو زانکۆکاندا هێنایە خوارەوە و ئاگریان تێبەردا. لە زانکۆی "شەریف" و "عیلم و سەنعەت" پکدادانی توند لە نێوان خوێندکاران و هێزە بەکرێگیراوەکانی بەسیج ڕوویدا، ئەمەش دوای ئەوەی هێزە سەرکوتگەرکان. ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران کرد.
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، فڕۆکەهەڵگری "یواساس جێراڵد فۆرد"، کە گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتی جەنگیی ئەمریکایە، لە دەریای ناوەکراست و نزیک لەگیر بویرگی. بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، ئەم ناوگەلە سەربازییانه بەرەو کەناراوەکانی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جووڵەدایە. هاوکات، پەیامێکی کورت (اس ام اس) به سەرچاوەیەکی نادیار بۆ هەزاران هاووڵاتی لە ناوخۆی ئێران نێردراوە کە تێیدا نووسراوە: "سەرۆک کوماری ئەمریکا پیاوی کردار، چاو." ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە ناو دامودەزگاکانی ڕێژیمدا دروست کردووە.