چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد هاونیشتمانیانی خۆڕاگر! کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێی ئازادی! ١٠ی خاکەلێوە لە مێژووی گەلی کورد، تەنیا ڕۆژێکی ئاسایی نییە؛ بەڵکوو هێمایەکی زیندووی قوربانیدان، شکۆ و وەفادارییە بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان. لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی ١٣٢٦ی کۆچی خۆری، پێشەوا قازی محەممەد، سەرکۆماری مۆدێرن و ڕووناکبیری کوردستان، لەگەڵ هاوڕێیانی وەفاداری (سەدری قازی، سەیفی قازی و حەمەحسێن خانی سەیفی قازی) لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد، بە دەستی داگیرکەران و لە ژێر چاودێری هێزە پاوانخوازەکان لە سێدارە دران و گیانی پاکیان فیدای نیشتمان کرد. دامەزراندنی کۆماری کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، و بەرەو پێشبردنی باری ڕۆشنبیری وگەشە کردنی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی و پێکهاتنی هێزی"پێشمەرگە" دەور گێڕانی ئافرەتان و لاوان لە پرسە نەتەوەییەکان لەو دەستکەوتە مەزنانە بوون کە پێشەوا و هاوڕێیانی بۆیان بەجێهێشتین. پێشەوا قازی محەممەد بە خوێنی خۆی بە دوژمنانی کوردی سەلماند کە ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ هێنانەدیی ئازادی، بە سێدارە و سەرکوت دانەمرکێتەوە. دیکتاتۆران بە خەیاڵی خاویان بە شەهیدکردنی ڕێبەرانی کورد، ئاگری شۆڕش دەکوژێننەوە، بەڵام بێخەبەر لەوەی کە لە هەر قەترە خوێنێکی ئەو شەهیدانە، هەزاران خەباتکار و شۆڕشگێڕی تر لە ئامێزی کوردستاندا پێدەگەن. کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە یادی ٧٩ ساڵەی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ پێشەوا قازی و سەرجەم شەهیدانی کۆمار و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دادەنەوێنێ کە گیان و ماڵی خۆیان بەختی خەبات و شۆرشی مافخوازانە کردووە. ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و وەدیهێنانی وەسیەتی پێشەوا بۆ "یەکڕیزی و تەبایی"، گەورەترین پاداشتە بۆ خوێنی ئەوان. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا رووخانی رژیمی ئاخوندی لە ئێران و گەیشتن بە مافی ڕەوای گەلەکەمان و دابینکردنی ئاشتی و دادپەروەری، لە تێکۆشان بەردەوام بین. سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری. نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کۆمیتەی ناوەندی ١٠ی خاکەلێوە

12 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن