بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل مەیدانی ئاڵوگۆڕیی بازرگانییان لە دیوی ئێران، سنوور لەگەڵ عێراق کردووەتە ئامانج. لەم پێوەندییەدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەرزی نێودەوڵەتیی بازرگانیی شەلەمچە لەو هێرشانەدا کراوەتە ئامانج.هاوکاتئەمڕۆ شەممە، ١٥ی خاكەلێوەی ١٤٠٥، بەرپرسانی سنووری عێراق دەروازەی شەلەمچەیان بە تەواوی بەڕووی سەرنشین و بارهەڵگری بازرگانیدا داخست.ئەو بڕیارە دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکان لە خاکی ئێران درا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی عێراقی کوژران و بریندار بوون.