یه‌ک شه‌مه‌ 

23 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ڕژیمی ئێران لە شکستێکی تەواوەتیدایە؛ دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز

ترامپ: ڕژیمی ئێران لە شکستێکی تەواوەتیدایە؛ دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز
خەبات میدیا

ترامپ: ڕژیمی ئێران لە شکستێکی تەواوەتیدایە؛ دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند کە میدیاکان ڕاستییەکان دەشێوێنن و بەپێچەوانەی بانگەشەکان، ڕژیمی ئێران لە "شکستێکی گەورە" دایە.
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی و ئاسمانی حکومتی ئێران لەناوچوون، سیستمەکانی بەرگری و ڕادار تێکشکاون و کارگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنیش تا ڕادەیەکی زۆر لەکار کەوتوون. ترامپ هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە زۆرێک لە فەرماندە دێرینەکانی ڕژیمی ئێران چیتر لە گۆڕەپانەکەدا نەماون.
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی تەنیا ئامرازی ماوە بۆ ڕژیمی ئێران، هەڕەشەی مینە دەریاییەکانە و ڕایگەیاند کە تەواوی بەلەمە مینڕێژکەرەکانی ڕژیمی ئێرانیش لەناوچوون.
ترامپ هەروەها ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پرۆسەی پاککردنەوەی گەرووی هورمزی دەستپێکردووە و ئەو هەنگاوەشی بە هەوڵێک بۆ هاوکاری وڵاتانی جیاوازی جیهان لەوانە چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەرەنسا و ئەڵمان ناوبرد.ئەو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە کەشتییە نەوتهەڵگرە بەتاڵەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە بەرەو ئەمریکا لە جووڵەدان بۆ ئەوەی نەوت بار بکەن.

1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترامپ: ڕژیمی ئێران لە شکستێکی تەواوەتیدایە؛ دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز

ترامپ: ڕژیمی ئێران لە شکستێکی تەواوەتیدایە؛ دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن