سعوودیە چەند ئامانجێکی سەربازیی ڕژیمی لە ناو خاکی ئێران بۆردومان کرد
پەردە لەسەر نهێنییەکی سەربازیی گەورە لادرا کە ڕژێمی ڕژیمی ئێران هەوڵی شاردنەوەی دەدا.
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە کاتی شەڕی چل ڕۆژەی نێوان ڕژیمی ئێران و
بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل، هێزی ئاسمانیی سعوودیە بەشدارییەکی کارای هەبووە و
چەندین ئامانجی سەربازیی لە ناو قووڵایی خاکی ڕژیمی ئێراندا بۆردومان کردووە.
=================
فڕۆکەکانی سعوودیە هێڵە بەرگرییەکانی ڕژێمیان تێکشکاند
ئەو هێرشانەی ڕیاز کە لە کۆتایی مانگی ئازاردا ئەنجام دراون، وەڵامێکی توند و کتوپڕ
بوون بۆ ئەو پەلامارانەی کە ڕژێمی ئێران پێشتر کردبوویە سەر دامەزراوە نەوتی و
مەدەنییەکانی سعوودیە. بەرپرسانی ڕۆژئاوایی پێداگری دەکەنەوە کە فڕۆکە
جەنگییەکانی سعوودیە توانیویانە بە سەرکەوتوویی خەتە بەرگرییەکانی ڕژێم
ببڕن و ئامانجەکانیان بپێکن.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ڕژێمی ئێران کە هەمیشە بانگەشەی "هێزی شکستنەخوور"
دەکات، لە ڕاستیدا لە ئاستی ئەو هێرشانەدا دەستەوستان بووە. ڕژیمی ئێران دوای وەرگرتنی
گورزەکان و هەڕەشەی ڕیاز بۆ بەردەوامبوونی هێرشەکان، ناچار بووە پەنا بۆ دیپلۆماسی
ببات. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕژێم ناچار بووە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ
و لەگەڵ سعوودیە بگاتە لێکتێگەیشتن بۆ ڕاگرتنی کاتی هێرشەکان.
===========