١٠ ساڵ زیندانی بۆ برای خەسرەو عەلیکوردی
لەلایەن یەکێک لە لقەکانی بیدادگای شۆڕشی مەشهەدەوە
سزای دە ساڵ بەندکران بەسەر جەواد عەلیکوردی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەبزواردا
سەپێندرا. جەواد عەلیکوردی کە برای پارێزەری کۆچکردوو خەسرەو عەلیکوردییە،
لە ئێستادا لە بەندیخانەی وەکێڵاوای مەشهەد گیراوە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد
لەسەر ئەو تۆمەتانە بڵاونەکراوەتەوە کە لە حوکمەکەیدا هاتوون. ناوبراو لە مانگی
سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا و دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک گیرا؛ لەو
ڤیدیۆیەدا جەواد عەلیکوردی گومانی لە گێڕانەوەی فەرمیی حکوومەت بۆ مەرگی
براکەی کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە بەڵگەی نهێنی لەو بارەیەوە لەبەردەستدایە."