ناونیشانی ڕاپۆرت: ۸۸ ڕۆژ تاریکی؛ کاتێک ڕژێم نانی خەڵکی سووتاند
۸۸ ڕۆژ بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران تەنیا ڕێگری لە پەیوەندی نەبوو بەڵکو بڕیارێکی وێرانکەر بوو کە ملیۆنان دۆلار زیانی لە ژێرخانی وڵات دا و تێچووەکەشی لە گیرفانی خەڵکی هەژار درا.
بەپێی ئامارەکانی نێت بلۆکس ئەم بڕینە نزیکەی ۳ ملیار و ٢٨٧ ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری گەیاندووە بەڵام ژووری بازرگانی دەڵێت زیانە ڕاستەقینەکە زۆر لەوە زیاترە و دەگاتە ۷ ملیار دۆلار!
ئەگەر بەراوردێکی بکەین ئەم پارەیە ۲ هێندەی تەواوی بودجەی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتە هەروەها دەیتوانی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ کێشەی بێ ئاوی لە هەموو گوندەکانی ئێران چارەسەر بکات. ڕژێم بەناوی "ئاسایش" ئینتەرنێتی بڕی بەڵام کێ بوو بە قوربانی؟ فرۆشیارانی ئۆنلاین شۆفێرانی تاکسی ئینتەرنێتی فریلانسەرەکان و هەزاران خێزان کە بژێوییان لەسەر ئینتەرنێت بوو داهاتی هەندێک کاسبکار تا ۹۰٪ دابەزی. گاردین دەڵێت ئەمە درێژترین "خامۆشیی ئینتەرنێت" بوو لە مێژووی وڵاتێکدا ئەم بڕیارە نەک هەر زیانی ماددی بەڵکو متمانەی ئابووری دیجیتاڵیشی لەناوبرد و گەنجە پسپۆڕەکانی ناچار بە کۆچکردن کرد. ڕژیمی ئێران بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی ئامادەیە نانی خەڵک ببڕێت و وڵات بەرەو داڕمان ببات ئینتەرنێت تەنیا کات بەسەربردن نییە بەڵکو ژیانی ملیۆنان مرۆڤە کە ڕژێم کردوویەتی بە بارمتە.