دووشه‌مه‌‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بن گڤیر: ئیسرائیل پاشکۆی ئەمەریکا نییە و ڕێککەوتنەکەی ترەمپ پابەندکەرنییە

بن گڤیر: ئیسرائیل پاشکۆی ئەمەریکا نییە و ڕێککەوتنەکەی ترەمپ پابەندکەرنییە
خەبات میدیا

ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند؛
ڕێککەوتنەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان پابەندکەر نییە. بن گڤیر پێداگریی کردەوە کە
ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە و "کۆماری مۆز" نییە تا پاشکۆی
ویلایەتە یەکگرتووەکان بێت.
===================
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، چیتر لە ژێر فشاری
نێودەوڵەتیدا پاشەکشە ناکەن و ڕایگەیاند:"ئەرکی سەرەکی ئێمە پاراستنی
گەلی جووە وەک وەفایەک بۆ خوێنی قوربانیان." ناوبراو داوای هەڵوەشاندنەوەی
تەواوەتی حزبوڵڵای کرد و وتی، سپا لەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵی کردوون پاشەکشە
ناکات.

بن گڤیر هۆشدارییەکی توندیشی دا و ڕایگەیاند؛ هەر هێرشێکی درۆن یان مووشەک لە
لوبنانەوە، وەڵامەکەی بۆردومانکردنی ڕاستەوخۆی ناوچەی "زاحییە" دەبێت لە
بەیرووت. لە کۆتاییدا وتی: "گەلی ئیسرائیل خاوەن مێژووی ٣ هەزار ساڵەیە، ئەو
سەردەمە بەسەرچوو کە جووەکان لێدانیان دەخوارد و بێدەنگ دەبوون، ئیتر هەرگیز
بێدەنگ نابین."

3 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بن گڤیر: ئیسرائیل پاشکۆی ئەمەریکا نییە و ڕێککەوتنەکەی ترەمپ پابەندکەرنییە

بن گڤیر: ئیسرائیل پاشکۆی ئەمەریکا نییە و ڕێککەوتنەکەی ترەمپ پابەندکەرنییە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن