دووشه‌مه‌‌ 

25 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەکات

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەکات
خەبات میدیا

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا
لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ڕایگەیاند؛ ئەگەر ڕژیمی ئێران نەگاتە ڕێککەوتنی
کۆتاییی ئەتۆمی لەگەڵ واشنتن، ئەوا هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە
دەستپێدەکەنەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمەریکا ئامادەیە ببێتە "پارێزەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
بەڵام لە بەرامبەر وەرگرتنی ٢٠٪ی داهاتی ناوچەکەدا. هەروەها پێداگریی کردەوە کە هەر
ڕێککەوتنێک بکرێت، دەبێت گەرەنتی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمزدا بکات بەبێ
وەرگرتنی هیچ سەرانەیەک.

سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد کە سەرەڕای دژایەتییەکانی نەتانیاهۆ، ئەو
توانیویەتی ئیسرائیل لە مەترسیی ئەتۆمی ڕزگار بکات. لەبارەی وردەکاریی
پیتاندنی یۆرانیۆمیشەوە، ترەمپ وتی: دانوستانەکان بۆ ڕاگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی
١٥ تا ٢٠ ساڵ بەردەوامن و لە هەر ڕێککەوتنێکی کۆتاییدا، تەنیا ڕێگە بە ئاستێکی
زۆر نزمی پیتاندن دەدرێت کە هیچ کات توانای بەکارهێنانی سەربازیی نەبێت.

3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەکات

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن