دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمێکى شکه‌نجه کراوى چالاکێکى سیاسى له مه‌هاباد
به پێى هه‌واڵ، ته‌رمى هاووه‌لاتیێکى تاوانبار به چالاکى سیاسى به ناوى عه‌لى بادوزاده که له زیندانى مه‌هاباد دا زیندانى بوو،
رۆژى چوارشه‌ممه ٥ى خاکه‌لێوه له ده‌ره‌وه‌ى شارى مه‌هاباد دۆزرایه‌وه.
عه‌لى بادوزاده‌ى ٣٥ ساڵه که خه‌ڵکى مه‌هاباد بوو رۆژى ٢٨ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٧ له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له ژێر ناوى هاوکارى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان گیرابوو و بۆ شوێنێکى نادیار گوازرابووه‌وه، ته‌رمى شکه‌نجه کراوى له ده‌ره‌وه‌ى مه‌هاباد دۆزرایه‌وه.
شایانى باسه که براى ناوبراو له زیندانى ورمێ دایه.