دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر حەیفا و تەلئەبیب لە چەند سەعانی ڕابردوودا، سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بارەگاکانی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانیان لە تاران کردووەتە ئامانج.
وتەبێژی سپای ئیسرائیل وتی هێزی ئاسمانی بارەگای سپای قودسیان بۆردومان کرد، بە ڕێنمایی وردی یەکەی هەواڵگری سەربازی.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سپای قودس لەو بارەگایانە پلانیان دانابوو لەڕێگەی گروپە بە وەکالەتەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش دژی ئیسرائیل ئەنجامبدەن.
سپای ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا “X” گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا “بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران و لەنێویاندا شوێنی هەڵدانی مووشەک.
بەپێی ڕاپۆرتێکی میدیای نیشتمانی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی وڵاتەکە پێگە موشەکی بالیستیکیەکانی باشووری تارانیشیان کردووەتە ئامانج.
هاوکات میدیای دەوڵەتی ئێران تەقینەوەکانی شاری کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێرانیان بڵاوکردەوە.